ئەمڕۆ ڕێکخراوی لێبووردنی نێونەتەوەیی داوای لە دەسەڵاتداریەتی حکوومەتی هەرێمی کوردستان (کەی ئاڕ جی) کرد جڵەوی میلیشیای چەکداری حزبە سیاسییەکان توند بکاتەوە و لێکۆڵینەوەی سەربەخۆیانەو بێ لایان سەبارەت بە مردنی سێ پیاو و دوو کوڕی مێردمنداڵ لە ماوەی خۆپیشاندانی ڕۆژی 9 و 10 ی تشرینی یەکەم لە بەردەم بارەگاکانی پارتی دیموکراتی کوردستان بەڕێوە ببات.

