هێزەکانی ێشمەرگەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و میلیشیا کوردەکان لە باکووری عێراق هەزاران ماڵیان لە گوندە عەرەبەکاندا بەر بولدوزەر داوە، تەقاندوویاننەتەوە یان سووتاندوویانن. باوەکوو کاربەدەستانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ویستوویانە لە سەر بنەمای ئاسایش، ڕەوایی بدەنە کاری دەرکردنی کۆمەڵگا عەرەبەکان، بەڵام وا دەردەکەوێت کە ئەوکارەیان ەک سزادانی ئەوان بۆ هاوسۆزیکردنی نەچالاکانە لەگەڵ بەقسە دەوڵەتی ئیسلامی و چەسپاندنی دەسکەوتی خاک و دامەزراندنی دەسەڵات بەسەر ‘ناوچە جێ ناکۆکییەکان’ ی ووڵات کە دەسەڵاتداریەتی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەمێژە دەڵێ دەبێ بەشێک بن لە هەرێمی خودموختاری کوردستان لە عیراق.
دەرکردنی بەزۆرەملیی ئەوتۆی خەڵکانی مەدەنی و وێران کردنی بە دەستەقەسدی ماڵ و مڵک بە بێ پێداویستییەکی سوپایی دەبێ دەست بەجێ بوەستێنرێت و وەک تاوانی شەڕ لێی بکۆڵرێتەوە، و دەستدرێژییەکی ئەوتۆ بۆ سەر ئاسا نێودەولەتییەکان دەبێ بوەستێنرێت

