کارمەندی مرۆیی و چالاکوانی کۆمەڵگەی مەدەنی پەخشان عەزیزی، یەکێک لە ئەندامانی ستەملێکراوی کەمەنەتەوەی کورد لە ئێران، دوای دادگایکردنێکی بە ئاشکرا نادادپەروەرانە لەلایەن دادگای شۆڕش لە تاران، مەترسی لەسێدارەدانی لەسەرە. لە مانگی تەمموزی ساڵی ٢٠٢٤دا، تەنها بەهۆی کارە ئاشتیخوازە مرۆڤدۆستی وچالاکیەکانی بۆ مافەکانی مرۆڤ، لەوانەش هاوکاریکردنی ژنان و منداڵانی پەنابەر لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سوریا، سزای لەسێدارەدانی بەسەردا دەسەپێنرێت. هەرگیز لێکۆڵینەوە لە تۆمەتەکانی ئەشکەنجەدان و مامەڵەی خراپ لەگەڵیدا، نەکراوە.

