ڕۆژی ٢٥ ی کانوونی دووهەمی ٢٠١٥ ئەندامانی میلیشیای ئێزدی هێرشیان کردە سەر دوو گوندی عەرەب، جيری و سیبایە، لە ناوچەی شنگاڵی باکووری ڕۆژئاوای عێراق. لە کردەوەیەکدا کە پێدەچوو کوشتنی شێوە ئیعدام کردن بووبێت، ٢١ کەسی مەدەنییان کوشت، کە نیوەیان پیاو و ژنی بەساڵاچوو و منداڵ بوون، زۆرێکی دیکەشیان لێ بریندار کردن، کە سیانیان منداڵ بوون. هەروەها چەکدارەکان نزیکەی ٤٠ کەس لە دانیشتوانیان بە دیلی برد، کە ١٧یان ئێستاش بێ سەروشوێنن و ترسی ئەوە هەیە مردوبن.

