‘گوایە دەبێ بچینە کوێ؟’ وێرانکاری و ڕاگواستنی بە زۆر لە کەرکووک

دوای هێرشی مەرگبار و بەباشی ڕێکخراو و جێگەی سەرسووڕمانی ئەو گرووپە چەکدارەی وا خۆی بە دەوڵەتی ئیسلامی (د ا) ناودەبات، بۆ سەر پارێزگای کەرکووک لە ٢١ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٦دا، عەرەبی ئاوارەبووی کەرکووک و عەرەبی نیشتەجێی پارێزگاکە، تووشی نشوستی هاتوون. لێکۆڵینەوەی ڕێکخراوی لێبووردنی نێوده‌وڵه‌تی دەریدەخات کە، لە وەڵامی هێرشەکەدا، دەسەڵاتداریەتی لە کەرکووک ماڵی سەدان عەرەبی سوننەی دانیشتووی کەرکووک و ئەو عەرەبانەی وێران کردووە کە لە پارێزگاکانی ئەنبار، دیالە و سەلاحەددینەوە هەڵاتبوونە ئەوێ و بە زۆرە ملێ سەدان بنەماڵەیانی دوای دەرکردن لە کەرکووک، ناردۆتە ناو کامپەکانەوە

Choose a language to view report

Download PDF