عێراق: بهڵگهی نوێ سەبارەت بەوەی دەیان هەزار کەس لە جەنگەی هێرشی ڕەشە کوژی، تاڵان و ئاگرتێبەرداندا مەجبوور کراون لە تووز خورماتوو ڕابکەن
بابەتە مانگیهکان، ڤیدیۆ، وێنە و دهیانشایەدیی کە ڕێکخراوی لێبووردنی نێودهوڵهتی گردوکۆی کردوون، دەریدەخەن کە دوای ئەوەی ڕۆژی 16 ی تشرینی یەکەمی2017 پێکدادانی توندوتیژ لە نێوان هێزەکانی حکوومەتی عێراق، کە یەکەکانی حەشدی شەعبی پشتگیری دەکردن لەلایەک و هێزەکانی پێشمەرگە لە لایەکیتر، لە شاری چەند قەومییەتی تووز خورماتوودا سەری هەڵدا، خەڵکانی مەدەنی مەجبوور کراون ماڵیان بەجێ بهێڵن. دانیشتوان گوتیان کە لای کەم 11 کەسی مەدەنی بە هۆی هێرشی ڕەشەکوژیییەوە کووژراون، لەکاتێکدا وەک ئەنجامی هێرشێک کە وا دەردەکەوێت هێرشی بە ئامانج بە تایبەت بۆ سەر شوێنە کوردنشینەکانی شارەکە بووبێت، سەدان مڵک و ماڵ تاڵان کراون، ئاگریان تێبەردراوە و خاپوور کراون.